سەیرکراوە: (9)
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا “لە پێناو دابەزاندنی نرخ و دابینکردنی پێداویستیی بازاڕ، قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە هەڵبگرێت”.
وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند، ”دوای بەدواداچوونی ورد بۆ بەرهەمی تەماتە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، دەرکەوتووە کە بەرهەمی ناوخۆیی لە بازاڕەکاندا کەمی کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی”.
ئاماژە بەوەش دراوە، پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەرهەمی کشتوکاڵی ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠٠٨، بڕیار درا بە هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات.
بڕیارەکە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٣/٢٩ و (ڕۆژی دەرچوونی نووسراوی فەرمی) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ڕێگە بە هاوردەکردنی ئەو بەرهەمە دەدرێت بۆ ناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
