پێنجشەممە. نیسان 2nd, 2026

بڕیار درا یارییەکەی هەولێر بەبێ هاندەر بەڕێوەبچێت

سەیرکراوە: (0)

بە هۆی هێرشە درۆنییەکانەوە، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بڕیاری دا یارییەکەی ئەمڕۆی یانەی هەولێر و زەورا بە بێ هاندەر بەڕێوەبچێت.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە یارییەکەی ئەمڕۆی نێوان هەردوو یانەی هەولێر و زەورا کە لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری ئەنجام دەدرێت ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەسەر داواکاری هاندەرانی یانەکە، کارگێڕی یانەی هەولێر بڕیاردرابوو یارییەکە بە ئامادەبوونی هاندەران بێت، بەڵام بڕیارمان دا یارییەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕیوەبچێت.

هۆکاری بڕیارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەو بارودۆخە ئەمنییەی ڕووبەڕووی هەلوێر بووەتەوە و ڕاشیگەیاند کە هەر ئەمڕۆ “چەندین درۆنی تیرۆریستان لە ئاسمانی شارەکەمان تەقێندرایەوە”.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕاشیگەیاند، ئەم بڕیارە تەنها لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاندەران و هاووڵاتییانی شارەکەمانە، “کە لای ئێمە لە هەموو دەستکەوتێکی ماددی و وەرزشی بە نرخترە، وێڕای ئەوەی دەزانین هاندەران تینووی بینینی یارییەکەن و یانەکەشمان لە ڕووی داراییەوە زیانمەند دەبێت، بەڵام پاراستنی ئێوە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 183 Today: 2,506 📊 Click Here