چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

بەشداری سیاسیی ئافره‌تان کۆمەڵگه بەهێز دەكات

سەیرکراوە: (1.2K)

زیبا تەها

ڕۆڵی ئافره‌تان لە بوارە سیاسییەکان یەکێکە لە فاکته‌ره بنەڕەتییەکان بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگه‌و دیموکراسی. له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی ئافره‌تان پێگه‌یه‌كی به‌هێزتر و كاریگه‌رییان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه له‌زۆر ره‌هه‌نده‌وه له‌پێشترن، ئه‌م بۆچوونه‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌یه كه له‌سه‌ر ڕۆڵی كاریگه‌ری ئافره‌تان كراوه كاتێك له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی وڵات‌دا به‌هێزن و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پێگه‌یه‌كی تایهتمهندن.

به‌شداری ئافره‌تان له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی، مێژووییه‌كی پڕ سه‌خت و ناهه‌مواری تێپه‌ڕاندووه و له‌هه‌ریه‌كێك له‌قۆناغه‌كان كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وت و به‌رئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بووه. به‌پێی هه‌ریه‌كێك له‌بارودۆخی سیاسی وڵات ده‌ستكه‌وت و سومهندییهكانی ئافره‌تانیش ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌كۆی گشتی خه‌باتی سیاسی ئافره‌تان هه‌تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش بۆته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ پێشخستن و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌واوی كایه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه، له‌م روانگه‌وه ده‌توانین ئه‌و راستیه ببینین كه ئافره‌تان ئه‌گه‌رچی له‌به‌رامبه‌ر پیاوان دره‌نگتر به‌شداری كاری سیاسیان كردووه، به‌ڵام به‌رهه‌م و جێده‌ستیان له‌هه‌ندێك كاتدا له‌پیاوان باشتر و له‌پێشتره. بەشداریکردنی ئافره‌تان لە سیاسەت تەنها مافێکی سه‌ره‌تایی نییە، بەڵکو پێویستییەکی گرنگە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگه‌یەکی دادپەروەر و پێشکەوتوو. کاتێک ئافره‌تان دەنگیان لە بڕیاردان و بەڕێوەبردنی کاروباری گشتیدا هه‌یه، تەواوی کۆمەڵگه سوودمەند دەبێت، هه‌روه‌ك له‌م خاڵانه زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه:

له كۆتاییدا ده‌توانین ئه‌وه بڵێین کاتێک هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز لە پڕۆسەی سیاسی‌دا بەشدار دەبن، ئەوکات کۆمەڵگه لە راستیدا هاوسەنگ و نوێنەرایەتیکراو دەبێت. ئەمەش واتایەکی گرنگی هەیە بۆ یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و دروستکردنی ئاشتی و سەقامگیری، چونكه به‌شداری یه‌كسانی ئافره‌تان و پیاوان له سیاسه‌تدا ده‌بێته هۆكاری چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌م هه‌نگاوه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه سوودمه‌ند ده‌بن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 218 Today: 616 📊 Click Here