چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

بەشێکی دوو سایدی گۆمەسپان سماقوڵی تەواو بوو بەم زوانە دەکرێتەوە

سەیرکراوە: (1.0K)

پارێزگاری هەولێر لە پۆستێکی فەیسبوکی خۆی، کاتی کردنەوەی بەشێکی دووسایدی گومەسپان – سماقوڵی بە ڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دووسایدی (گۆمەسپان – سماقوڵی) کە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە، لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەنداوی گۆمەسپان وەك پڕۆژەیەكی ستراتیژیی و گرنگی گەشتیاری و پەرەپێدانی ئابووری لەسنووری پارێزگای هەولێر بە گووژمەی ( 210 ملیار دینار ) لەلایەن کۆمپانیای “هێمن گرووپ” دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.

باسی لەوەشکردووە: لە ئێستاشدا كاركردن لە پڕۆژەكە بە چڕی بەردەوامە و بەشێكی كە درێژییەكەی (22 كیلۆمەترە) و لە مەفرەقی گۆمەسپانەوە دەست پێدەكات تەواوە بووە، بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بكرێتەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 89 Today: 736 📊 Click Here