زانکۆی سەلاحەدین بەشێکی نوێی بەناوی ” مامۆستای پۆل ” کردۆتەوە.
سامان عەندوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی پۆلی ١٢ دەکەینەوە زانکۆی سەلاحەدین لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەشێکی تازەی بەناوی ” مامۆستای پۆل ” کردۆتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەشی (مامۆستای پۆل-معلم الصف-Classroom Teacher)؛ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ـ ٢٠٢٦ لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی لە زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر دەکرێتەوە، لە ماوەی چوار ساڵی خوێندندا، بەپێی پێڤاژۆی بۆڵۆنا بابەتی کۆڕسەکانی خوێندن ڕێکخراون.
شایەنی باسە، وەرزی هەشتەم کە وەرزی دووەمی قۆناغی چوارە، تەنها پێکهاتووە لە ئەنجامدانی ڕاهێنان لە قوتابخانەکاندا، ئەمەش دەرفەت دەدات بە قوتابییان کە لەماوەی کۆرسێکی تەواو، تەنها فێربوونی کرداری ئەنجام بدەن.
زانکۆکە لە راگەیەنددراوەکەدا دەڵێت”بازاڕی کاری ئەم بەشە پەروەردەیی-زانستیە، ئامادەکردنی کادیری ئەکادیمی پوەروەردەییە بۆ قوتابخانە حکومی و ئەهلییەکان، هەروەک چۆن دۆزینەوەی هەلی کاری گونجاوە بۆ دەرچووانی ئەم بەشە لە داهاتوودا”.
ئەوەشخراوەتەڕوو، مامۆستای پۆل: بریتییە لەو کادیرە ئەکادیمییە پەروەردەییەی کە تەواوی بابەتەکانی پڕۆگرامی خوێندن لە بازنەی یەکەمی خوێندنی بنەڕەتی(پۆلەکانی: یەک، دوو، سێ) دەڵێتەوە. واتا: لە قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی، مامۆستای پۆل تەواوی بابەتەکان دەڵێتەوە، لە ساڵی دواتر لەگەڵ هەمان پۆل دەچێتە قۆناغی دووەم و سێیەم.
دەرچووانی بەشی مامۆستای پۆل، بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستدەهێنن، کە تەواوی تەواوی ماف و جیاوکی دەرچووانی بەکالۆریۆس دەیانگرێتەوە بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵا لە ئاستەکانی دبلۆمی باڵ، ماستەر، دکتۆرا لە پسپۆڕیەکانی: (ڕێگاکانی وانەوتنەوە، بەڕێوەبردنی پەروەردەیی، پڕۆگرامی خوێندن، تەکنیکی پەروەردەیی).
