هەینی. ئازار 6th, 2026

بەشەخۆراکی 145 هەزار کەس ڕاگیرا

سەیرکراوە: (1.2K)

هەجەر تاهیر عەلی، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراک لە دهۆک ڕایگەیاند: شەشەمین بەشە خۆراکی مانگانەی ئەمساڵ و یەکەم بەشی خۆراکی دوای نوێکردنەوەی پسووڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی دابەش دەکەن، وتیشی: نزیکەی 145 هەزار کەس لە بەشەخۆراکی ئەم مانگە سوودمەند نەبوون، چونکە چونکە لە ئەپڵیکەیشنەکەدا خۆیان تۆمار نەکردووە”.

باسی لەوەشکرد: دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە بڕینی خۆراکی هاووڵاتیان نییە، پڕۆسەی سەرتاسەری عێراق هەمووی بەو شێوەیەیە، ئەو کەسانەی خۆیان تۆمار لە ئەپڵیکەیشنەکە تۆمار نەکردووە، خۆراکەکانیان بڕدراوە.

قەیس وەیس، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی دهۆک ڕایگەیاند: زۆربەی ئەو کەسانەی کارتی نیشتمانییان دەرنەکردووە و بەغداد داوایکردبوو کە ناسنامەی خۆیان نوێبکەنەوە، شەش مانگ چاوەڕوان دەکەین تا ناسنامەکانیان نوێدەکەنەوە و دەیگۆڕن بۆ کارتی نیشتمانی، بەڵام بەشە خۆراکەکایان بڕدرا.

قەیس وەیس ئاماژەی بەوەداوە: هەندێک خەڵک ناسنامەیان شێخانە و لە پارێزگای دهۆک دەژین، بەڵام پسووڵەی خۆراکیان موسڵە ئەوە بەشە خۆراکیان نەبڕدراوە، بەڵام ئەوانەی ناسنامەیان شێخانییە و پسووڵەی خۆراکیان دهۆکە، ئەوە بەشە خۆراکیان بڕدراوە. ئەمەش نادادپەروەرییە لەنێوان هاووڵاتیانی شێخان.

هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆک، کە بەشە خۆراکی مانگانەیان بڕاوە، چاوەڕێی کارکردنەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی تۆمارکردنی بەشە خۆراک دەکەن، تا بتوانن جارێکی تر خۆیان تۆماربکەن و بەشە خۆراکی مانگانەیان پێبگات. دامودەزگاکانی پەیوەندیدار لە دهۆکیش کاردەکەن بۆ ئەوەی سیستەمەکە بخرێتەوە کار.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 104 Today: 406 📊 Click Here