سەیرکراوە: (1.1K)
بەهای تمەنی ئێرانی جارێکیتر بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی دابەزینی تۆمارکرد بەجۆرێك تا ئێستا دابەیزنی وای بەخۆیەوە نەبینیوە.
ئەمڕۆ هەینی بەهای 100 دۆلار بەرانبەر 10 ملیۆن و 760 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دابەزینەکە هاوکاتە لەگەڵ فشاری سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و وڵاتانی ئەوروپا لەسەر ئێران و چاوەڕوانییەکان بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکە.
لە سەرەتای ئەمساڵ، بەهای 100 دۆلار بەرانبەر 7 ملیۆن و 600 هەزار تمەن بوو لە ناوخۆی ئێران. بەڵام لە ماوەی نزیکەی 10 مانگدا، تمەن بەهای زیاتری لەدەستداوە و بۆ هەر 100 دۆلارێک سێ ملیۆن و 160 هەزار تمەنی لەدەستداوە.
