سەیرکراوە: (1.7K)
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەر ڕێگای سەرەکی کەرکوک-هەولێر، نزیک پردێ، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا ڕوویدا، بەهۆی ئەم ڕووداوەوە، نۆ کەس برینداربوون.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتووچۆی کەرکوک بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند: پێنج لە بریندارەکان خوێندکاری زانکۆی کیتاب بوون، و چوارەکەی دیکەش کرێکار بوون.
هاوکات تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، پۆلیسی هاتوچۆش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە.
