سەیرکراوە: (1.3K)
ەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور نزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفیرەکەی گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، کەمێک پێش ئێستا، لەنزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (فورد فیکو) بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێرەکەی لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٦ گیانی لەدەستدا، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی قەزای کەلارە.
ڕاشیگەیاندووە، تیمی هاتووچۆ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.
