هەینی. نیسان 10th, 2026

“بەڕێوەبەری گومرگی ئیبراهیم خەلیل لە خۆبوردوانە کارەکانی ڕاپەڕاندووە”

سەیرکراوە: (14)

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری گومرگی ئیبراهیم خەلیل لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا دڵسۆزانەو لە خۆبوردوانە کارەکانی ڕاپەڕاندووە و هیوای سەرکەوتن و سەلامەتی بۆ خواست لە داهاتوودا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەمەراسیمێکدا قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە جەمیل ئەبوبەکر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری دڵنیایی و هاوکات بەڕێوەبەری گشتی بانکە پسپۆریەکان بەوەکالەت بەبۆنەی دەرچوونی بڕیاری خانەنشین بونیەوە.

ئەوەش هاتووە، وەزیری دارایی سوپاس و پێزانی خۆی ئاڕاستەی ناوبراو کرد کە لەماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانەو ماندوونەناسانە کارەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیەکەی بەشێوازێکی سەرکەوتوانە بەڕێوەبردووەو هیوای سەلامەتی و سەرکەوتنی بۆ خواست لە قۆناغەکانی داهاتووی ژیانیدا.

باس لەوەشکرداوە، هەر ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب، قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە فرسەت عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری گومرگی ئیبراهیم خەلیل بەبۆنەی دەرچونی بڕیاری خانەنشین بونیەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری دارایی سوپاس و ستایشی خۆی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گومرگی ئیبراهیم خەلیل کردووە کە لەماوەی حەوت ساڵی رابردوودا دڵسۆزانەو لە خۆبوردوانە کارەکانی ڕاپەڕاندووە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 2,552 📊 Click Here