سەیرکراوە: (1.3K)
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی پشووشدا لە کاردان بۆ ئەوەی لیستی بریکارەکان بە زوویی بگاتە دەستی بەڕێوەبەیاتی کەلوپەلی خۆراک و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی هەولێر، وەک ئامادەکاریەک بۆ لیستی بریکارەکان بەزوویی بگاتە دەستی بەرێوەبەرایەتی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی ناوبراویش لەماوەی ئەم هەفتەیە لیستەکان دابەشی سەر بریکارەکان بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەم بەشە ئازووقەش بەخێرایی دابەشی سەرهاووڵاتیان بکرێ لەماوەیەکی نزیک.
دەشڵێت: بڕیارماندا لە ئەرکدابین و لیستی بریکارەکان ئامادە بکەین و بەچاپی بگەیەنین.
