یەکشەممە. ئازار 8th, 2026

بە هێلیکۆپتەر تەقە لە سوپای عێراق کرا

سەیرکراوە: (0)

بە هێلیکۆپتەر تەقە لە سوپای عێراق کرا. سەرچاوەیەک بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلەکانی یەکەیەکی سەر بە فیرقەی 16ی سوپای عێراق، بە مەبەستی دانانی بۆسەی تەناهی لە سنووری ئەرکەکەیان لە نزیک گوندی “تەبرەق زیارە”ی سەر بە شارەدێی بەرتەلە لە شارۆكەی حەمدانییە جووڵەیان کردووە. سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە، لە کاتی جووڵەکردندا، هێزەکە ڕووبەڕووی تەقەکردن بووەتەوە لەلایەن هێلیکۆپتەرێکی نەناسراوەوە، لە بەرانبەردا سەربازەکان بەپێی ڕێکارەکانی پێکدادان، وەڵامی سەرچاوەی تەقەکەیان داوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە و لایەنە تەناهییەکان بەدواداچوون بۆ وردەکاریی ڕووداوەکە دەکەن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 689 📊 Click Here