هەینی. ئازار 6th, 2026

ترەمپ: من بڕیارەکەی ئیسرائیل بەرز دەنرخێنم

سەیرکراوە: (944)

ترەمپ لەبارەی وەستانی کاتی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ غەززە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دوا دەرفەتی بە حەماس دا و دەڵێت”دەبێت حەماس بەخێرایی هەنگاو بنێت، ئەگەرنا هەموو ئەگەرەکان کراوە دەبن”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە سۆشیال میدیای تروس سۆشیال بڵاویکردەوە، ئیسرائیل بەشێوەیەکی کاتی بۆردومانەکانی ڕاگرتووە بۆ ئەوەی دەرفەتێکی ڕاستەقینە بدات بۆ تەواوکردنی ئازادکردنی بارمتەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی.

ترەمپ ڕاشیگەیاندووە، حەماس دەبێت بەبێ دواکەوتن مامەڵە بکات، لە ئەگەری دواکەوتن، ڕەنگە هەموو لێکتێگەیشتنەکان پووچەڵ بکرێنەوە، من ڕازی نابم بە هیچ دواخستنێک، کە زۆر کەس پێیان وایە لەوانەیە ڕووبدات، هەروەها من دەرئەنجامێک قبوڵ ناکەم کە کەرتی غەززە جارێکی دیکە مەترسی دروست بکات.

سەرۆکی ئەمریکا ڕوونی کردووەتەوە، کە بە دادپەروەری مامەڵە لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەکات، دەبێت پرۆسەکە تەواو بکەین، بە خێرایی و هەموو لایەنەکان بە دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,467 📊 Click Here