چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

ترەمپ: ڕووداوێکی گەورە بەڕێوەیە… ئامادەبن!

سەیرکراوە: (1.5K)

سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی نادیار بڵاودەکاتەوە و دەڵێت”هەمووان ئامادەبن، ڕووداوێکی گەورە بەڕێوەیە”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەپێگەی تایبەتی خۆی لە سۆششیال میدیای “تروس سۆشیال” بڵاویکردەوە، ئێمە دەرفەتێکی ڕاستەقینەمان هەیە بۆ گەورەیی بوون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەمووان یەکگرتوون بۆ شتێکی تایبەت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئامادەبن بۆ ڕووداوێکی نائاسایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ یەکەمجار، هەمووان ئامادەبن بۆ ڕووداوێکی نائاسایی، و بۆ یەکەمجار ئێمە دەیکەین!!”.

لەلایەکی ترەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاندووە، کە دانوستانەکانی سەبارەت بە غەززە لەگەڵ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چڕ بووە و ئیسرائیل و حەماس ئاگاداری ئەو گفتوگۆیانەن، کە بە وتەی ناوبراو تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەردەوام دەبێت.

ترەمپ ڕاشیگەیاندبوو، پلانێکی تۆکمە هەیە و گفتوگۆی باش کراوە بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕ لە غەززە.

ئەم پەیامە ناڕوونەی ئەمریکا لەلای بەشێک لە چاودێرانی جیهانی بە دووجۆر شیکاری بۆ کراوە، هەندێک دەڵێن ترەمپ دەرفەتی ڕاستەقینە دەداتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گفتوگۆکان لەبارەی وەستاندنی جەنگ لە غەززە بە ئەنجام گەیشتووە و ڕەنگە بەم نزیکانە شەر بوەستێت و چارەسەری ڕێشەیی بێتە ئاراوە.

هاوکات بەشیکی تریشیان پێیان وایە، ڕەنگە ئەم پەیامەی ترەمپ جۆرێک لە ناڕوونی بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدابێت، بەوەی تاکتیکێکی نوێ هەبێت بۆ لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئێران و دارایی و خودی دەسەڵاتی ئێران.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 2,066 📊 Click Here