پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

تورکیا بریارێکی لەبارەی عێراقەوە دەرکرد

سەیرکراوە: (1.4K)

پەرلەمانی تورکیا پێشنیازی درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە دەرەوەی سنوور و لە نێویشیاندا لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە پەسەند کرد. پەرلەمانی تورکیا سەرەڕای ناڕەزایی و رەتكردنەوەی بڕیارەكە لەلایەن دەم پارتی جەهەپە، لەبارەی عێراقەوە بریارێکی دەرکرد و بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە پەسەندكرد. بەگوێرەی رەزامەندی پەرلەمان، جێگیرکردنی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەردوو وڵات بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام دەبێت و لە 30ی ئۆکتۆبەرەوە دەستپێدەکات درێژكردنەوەی ئەو بڕیارە لەكاتێكدایە، ماوەی ساڵێك زیاترە پرۆسەی چارسەرەى لە نێوان توركیاو پارتی كرێكارانی كوردستان دەستیپێكردووەو پێكدادانە سەربازییەكانیش بە تەواوی راگیراون.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 134 Today: 2,230 📊 Click Here