هەینی. ئازار 6th, 2026

تورکیا هەنگاوی بەرەو سزادانی ئێران نا

سەیرکراوە: (1.4K)

حکوومەتی تورکیا بڕیاریدا بە سەپاندنی سزا بەسەر 38 کەسایەتی و قەوارەی ئێران کە هاوکاری بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان دەکرد.

حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، واژۆی لەسەر جێبەجێکردنی سزا بەسەر 38 قەوارە و کەسێتی ئێراندا کردووە، و بەفەرمی بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە چەندین کەسایەتی و دام و دەزگای پەیوەستدار بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تورکیا سەروەت و سامانی 20 کەسی ئێرانی و 18 قەوارەی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی تاران بلۆککرد، ئەمەش بۆ ڕازیکردنی ترەمپە تا پشتیوانی بکات له داهاتوی سووریا بەرامبەر ئیسرائیل وە ئامادەیە بچێتە نێو پەیماننامەی ئەبرەهامەوە.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، زلهێزەکانی ڕۆژئاوا لەوانە ئەمەریکا، کەنەدا و بەریتانیا، سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیان بۆ سەر تاران و سەپاندنی سزای نوێ بەسەر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

ئەو شوێنانە بلۆککراون بریتین لە:

– ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران – بانکی سێپا و بانکی سێپای نێودەوڵەتی – سەنتەری لێکۆڵینەوە و بەرهەمهێنانی سووتەمەنی ئەتۆمی ئیسفەهان – ناوەندی توێژینەوەی ئەتۆمی کەرەج – چەندین کۆمپانیای وزە و کەشتیوانی و توێژینەوە

ئەمەش سزا نوێیەکانی ئەمریکایە لەسەر تۆڕەکانی کڕینی چەکی ئێران و بەشێکە لە هەڵمەتی فشاری نێودەوڵەتیی سزای “سناپباک” لەسەر چالاکییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران.

هەروەها لیستی ئەو کەسانەی کە سەروەت و سامانیان لەلایەن تورکیاوە بلۆککراوە، بریتین لە ‘بەهمەن عەسکەرپوور، محەممەد فیدایی ئاشیانی، عەباس ڕەزایی ئاشتیانی، هالە بەختیار، مورتەزا بەهزاد، حوسێن حوسێنی’ و چەندانی دیکەش.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,467 📊 Click Here