یەکشەممە. کانونی یەکەم 7th, 2025

تەندروستی سلێمانی: پێکوتەی پەتای وەرزی لەسەرجەم مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان بەردەست دەبێت

سەیرکراوە: (1.6K)

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند لە هەفتەی داهاتووەوە پێکوتەی پەتای وەرزیی بەردەست دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەشیان وەریگرن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە ڤاکسینی پەتای وەرزی لە سەرجەم مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەردەست دەبێت و دەتوانن سەردانی نزیکترین مەڵبەند و بنکەی تەندروستی لەخۆیانەوە بکەن بۆ بەکارهێنان.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێکوتەکە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ و ڕێگری لە تووشبوون یاخود کەمکردنەوەی نیشانەکەنی تووشبوون بە ڤایروسی ئەنفلۆنزای وەرزی.

تەندروستی سلێمانی ڕاشیگەیاند، ئەو کوتانە ڕێگری لە تووشبوون بە ڤایرۆسی پەتای وەرزی دەکات و ئەو کەسانەشی دوای کوتانەکە تووشی پەتا دەبن بەهۆی کاریگەری ڤاکسینەکەوە لەسەریان ئاسان دەبێت و زووتر تێیدەپەڕێنن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 64 Today: 2,967 📊 Click Here