هەینی. ئازار 6th, 2026

تەندروستی هەولێر: بەهۆی سووتانی بەنزینخانەكەوە 11 كەس بریندار بوون

سەیرکراوە: (945)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر ئاشكرای دەكات، بەهۆی ئاگرەکەی بەنزینخانەی گەڕەکی فەرمانبەران لە هەولێر 11 کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری قوربانیان و زیانەكانی ئاگركەوتنەوە و سووتانی بەنزینخانەكەی گەڕەكی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە.

تەندروستی هەولێر دەڵێت: لە ڕووداوی ئاگرەکەی ئەمڕۆ شەممە، 11 کەس بریندار بوون.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پێنج بریندار لەدوای وەرگرتنی چارەسەری گەراونەتەوە ماڵەکانیان و شەشی دیکەش لە ژێر چاودێری پزیشکدان لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر کە تەمەنەکانیان لە نێوان 21-45 ساڵدایە.

ئەمڕۆ شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر ڕوویدا، کە بە بەشداریی 11 تیمی بەرگریی شارستانی توانییان بە 35 خولەک ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، کە بە هۆییەوە دوو کارمەندمان بە سووکی بریندار بوون.

وتیشی: لەو بەنزیخانەیەدا سووتەمەنی ‘بەنزین، گاز و غازی LPG و مۆلیدەی تێدابووە، کە هۆی سەرەکی ڕووداوەکە لە ئەنجامی شێوازی بەتاڵکردنی بەنزینەکە بووە.

ڕوونیشی كردەوە، دوای لێکۆڵینەوەکان زیاتر ڕوونکردنەوە دەدەین، بەڵام گومانی سەداسەدمان هەیە لە کاتی بەتاڵکردنی بەنزین ڕووداوەکە ڕوویدابێت، چونکە سووتەمەنییەکە نزیک بووە لە مۆلیدە و غازی LPG یەکە، ڕەنگە ئاگر دروست بووبێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 50 Today: 2,382 📊 Click Here