دووشەممە. ئازار 9th, 2026

حاکم قادر: قۆناغەکە هەستیارە و باشترین ڕێگەش پێکهێنانی حكومەتە

سەیرکراوە: (1.4K)

حاکم قادر حەمەجان لە چلەی ماتەمینی كاوەی ئیزاعە ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەڵمەتە ڕاگەیاندنەی دەکرێت هەڵەیەکی سیاسی کوشندەیە و دەشڵێت: شیعە و سوننەکان خۆیان ڕێکخستووەتەوە تازە ئێمە خەریکی ململانێ و ناکۆکی و ناتەبایین.

حاکم قادر حەمەجان لە وتارێكدا لە چلەی ماتەمینی كاوەی ئیزاعە وتی، “ناکۆکیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بە دانیشتن و گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەر دەکرێت، نەک ئەو هەڵمەتە ڕاگەیاندنەی بەرامبەر یەکتر دەیکەن کە هەڵەیەکی سیاسی کوشندەیە”.

ڕاشیگەیاند، قۆناغەکە هەستیارە و گۆڕانکارییەکان خێران، بۆیە پێویستە بە زووترین کات خۆمانی بۆ ئامادەبکەین و باشترین ڕێگەش پێکهێنانی کابینەی (۱۰) یە.

ئاماژەی بەوەشدا، شیعە و سوننەکان خۆیان ڕێکخستووەتەوە تازە ئێمە خەریکی ململانێ و ناکۆکی و ناتەبایین.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 37 Today: 2,108 📊 Click Here