حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون دەستنیشان کرا و تەندروستی هەولێر دەڵێت”هاووڵاتییەکە دانیشتووی سنووری شاری هەولێرە”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، هاووڵاتییەكی دانیشتووی سنووری شاری هەولێر كە تەمەنی 45 ساڵە و رەگەزی مێیە گەێندراوەتە نەخۆشخانە و دوای سەردانیكردنی بۆ لای پزیشك بۆ مەبەستی دەركەوتنی نیشانەكان و چارەسەر لەگەڵ ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی دەركەوتووە كە هەڵگری تای خوێن بەربوونە.
راشیگەیاندووە، دوای چارەسەری پێویست و گومانكردن لەنیشانەكانی كە تای خوێن بەربوونی هەبێت، دەستبەجێ پشكینیان بۆ ئەنجامدامداوە و رەوانەی تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر كراوە، بۆ پشتڕاستكردنەوەش پشكنینەكە رەوانەی شاری بەغدا كراوە و دوای دەرچوونی دەرەنجامی پشكنینی دڵنیایی، دەركەوت ئەم هاووڵاتییە تووشبووی تای خوێن بەربوونە و لەژێر چاودێری پزیشك دایە.
