یەکشەممە. ئازار 8th, 2026

حكومەتی ئێران هەڵوێستی لەسەر ماتۆڕسواری ژنان ڕادەگەیەنێت

سەیرکراوە: (895)

وتەبێژی حكومەتی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە لابردنی ئاستەنگی بەردەم ماتۆڕسواری ژنان دەكەین.

فاتیمە موهاجەرانی، وتەبێژی حكومەتی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژنانی ئێرانی توانای خۆیان سەلماندووە لە لێخوڕینی تراكتۆر لە گوندەكانەوە تا دەگاتە فڕۆكەوانی و شۆفێری ئۆتۆمبیلی قورس و پاس.

وتیشی، لە بابەتی لێخوڕینی ماتۆڕ لەلایەن ژنانەوە هێشتا هیچ یاسایەك بە ئەنجام نەگەیشتووە.

جەختیشی كردەوە، حكومەت پێشوازی لە هەڵگرتنی ئەم بەربەستە و چارەسەری كێشەكە دەكات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 528 📊 Click Here