سەیرکراوە: (1.2K)
وەزارەتی دارایی عێراق لیستی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێمی پەسەند كرد و سبەینێ-ش لیستی مووچەی مانگی 8 ڕەوانەی عێراق دەكرێت.
میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، سبەینێ دوو شەممە، لیستی مووچەی مانگی هەشت، کە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لیستی مووچەی مانگی تەممووز پەسەندکراوە، هەرکات بەغدا بڕیاری لەسەر بدات تەمویلەکەی ڕەوانە دەکرێت.
لای خۆشیەوە، هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری وتویەتی، “هەزار و 189 یەکەی ژمێریاری لە هەرێمی کوردستان هەیە، مووچەی سەرجەمیان بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادەکراوە و رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کراوە”.
وتیشی، “لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پەسەند کراوە”.
