چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

حووکمڕانی جووت بنەماڵە لە هەرێمی کوردستان…!

سەیرکراوە: (17.1K)

هەرێم ڕزگار عەزیز

خراپترین دۆخی ژیانی مرۆڤ ئەوەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکیتی ستەمکار ژیان بەسەر بەرێت، کە ئەو ستەمکارە تەنها خۆی لەلا قبوڵ بێت و نەیەوێت هیچ کەسێک دژی بێت ، لەم نێوەندەدا ئۆپۆزسیۆن وون دەبێت ، ڕای جیاواز نامێنێت ، تەنها ڕای خۆی لەسەروو هەموانەوەیە ، کۆیلەی کورسی و دەسەڵات و پارە و پاسەوان و سوڵتان و گەورە هەرخۆیەتی و هەموو کارێکی قێزەون دەکات لە پێناو پاراستنی عەرشەکەی.

لە هەر وڵاتێک حیزب لە حکومەت دەوڵەمەندتر بوو، گومانت نەبێ پارەی حکومەتە حیزب دزیویەتی، لەولاشەوە میللەتیش دوو مانگە دینارێکی وەرنەگرتووە.

ئێستا حیزب هەر ڕۆژەی دەزگایەکی میدیایی دەکاتەوە و هەر بێژەرێکی مووچەی مانگانەی لە هەزار دۆلار کەمتر نییە، لەولاوە ژمارەیەک بەرپرسی دز و ڕۆژنامەنوسی خۆفرۆش دێن پاساو بۆ دزییەکانی دوو خێڵی مافیا دەهێننەوە و زوو زوو دەڵێن خەتای بەغدادە، گریمان بەغداد دوژمنە، بەڵام پارتی و یەکیتی چی لە داهاتی ناوخۆ و نەوتی دزراو دەکەن.

دەسەڵات لە هەرێمدا لە بێباکیدا مووچە نادات، نە ئۆپۆزسیۆنێک هەیە حسابی بۆ بکات و سڵی لێ بکاتەوە، نە ترسی لە توڕەیی خەڵک و تەقینەوەی جەماوەری هەیە، لە غیابی ئەو دوانەشدا بڕوا بکەن لە ساڵێکدا شەش مووچەش بە زۆر دەزانن بۆ ئەم خەڵکە نەک کەم!

لە کۆتاییدا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە خراپترین کابینە کابینەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانییە، موچەی پێنادرێت و هەڕەشە دەکات، مووچەکەت دەدزم، نەوتەکەت دەدزم، غازەکەت دەدزم، ئێستا و داهاتووتشت دەدزم، هەر قسە و کردارێکیشت هەبێت لە دژی ئەم حکومەتە گەندەڵەی پارتی و یەکێتی و جووت بنەماڵەیەی (تاڵەبانی و بارزانی) ئەوا تیرۆر یاخود زیندانیت دەکەن وەک سەردەشت عوسمان و ویداد حسێن و كاوه گەرميانی و سۆرانی مامە حەمه و شێروان شێروانی.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 218 Today: 616 📊 Click Here