یەکشەممە. نیسان 12th, 2026

حکومەتی بێ دەسەڵات و حوکمی میلیشیاکان

سەیرکراوە: (9)

حکومەتی بێ دەسەڵات و حوکمی میلیشیاکان رووداوەکانی ئەم دواییەو پەلامارە بەردەوامە دوژمنکاریەکانی گرووپە لە یاسادەرچووەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، دەرخەری دەستەوەستان و داوەشانی حکومەتێکی فشۆڵی بێ دەسەڵاتی بەغدایە بەرامبەر بە میلیشیاکان و بێ توانایی لە ئاست پاراستنی ئاسایش و نەبوونی لانی کەمی توانستی دەوڵەتداری دەردەخات. بەرلە هەڵگیرسانی جەنگی ئێرانیش هێزو گرووپە دژە یاساکانی حەشدی شەعبی، ناوە ناوە هێرشی درۆنیان دەکردە سەر هەرێم و سڵیان لە ناردنی درۆنە خۆکوژیەکان بۆ سەر پایتەخت نەدەکردەوە. سەرباری دەیان بەیاننامەو راگەیاندنی ئەوەی هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لەم جەنگەی سەر ئێران، هێرشە درۆنی و موشەکیەکان نەوەستاون و چڕتر لە جاران دەکرێنە سەر هەرێم بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی. هەڵبەت ئەم جۆرە هێرشانە لێکەوتەی زۆر خراپیان هەبووەو زەرەروو زیانێکی گیانی و مادی زۆریان لە هەرێم داوە. حکومەتی عێراق تا ئەم ساتەش واپیشان ئەدات لە ئاست ئەم دەست درێژی و هێرشانە دەستەوەستان و بێ دەسەڵاتە. بەڵام پرسیارێکی جەوهەری ئەوەیە حکومەتێک نەتوانێ رێ بە هێزەلە یاسا دەرچووە شەڕەنگێزە ملهوڕەکان بگرێت و توانای کۆنترۆڵ کردن و چاودێری و لغاوکردنیانی نەبێت، چ حکومەت و دەسەڵاتێکی سیاسیە و چۆن لە رووی دێ باسی سیادەو یاسا و حوکمی قانون بکات؟؟

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 369 📊 Click Here