هەینی. ئازار 6th, 2026

حکومەتی عێراق بریارێکی دەرکرد

سەیرکراوە: (1.6K)

بە هۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی توندی ئەنفلوەنزای باڵندە، حکومەتی عێراق بڕیاریدا هاوردەکردنی هەموو جۆرە بەرهەمێکی پەلەوەری لە 39 وڵاتی جیهانەوە قەدەغە بکات.وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمیش ڕایگەیاندووە کە پابەندی بڕیارەکەی بەغدا دەبن. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ تەندروستیی ئاژەڵان (WOAH) ڕایگەیاند، عێراق بە فەرمی ئاگاداری کردوونەتەوە لە بڵاوبوونەوەی جۆری (H5N1)ـی ئەنفلوەنزای باڵندە، کە بە \”پەتایەکی زۆر توند\” دادەنرێت. وەک کاردانەوەیەک، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا هاوردەکردنی هەموو بەرهەمەکانی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە 39 وڵاتەوە ڕابگرێت. وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاندووە کە پابەندی بڕیارەکەی بەغدا دەبن. وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق جەختیشی کردەوە کە ئەم بڕیارە تەنها لەبەر مەترسیی نەخۆشییەکەیە و پەیوەندیی بە زۆری یان کەمیی بەرهەمی ناوخۆییەوە نییە. ئەمە هەمان ئەو جۆرە پەتایەیە کە پێشتر لە ئێرانیش بڵاوبوونەوەی ڕاگەیەندرابوو.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 599 📊 Click Here