سەیرکراوە: (1.0K)
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی ڕێککەوتنی سێقۆڵی نەوت و پۆلێنکردنی داهاتی نانەوتی کۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی ڕێككەوتننامەی سێ لایەنەی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی هەمواركراو و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا دەخرێتە ڕوو.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە بڕگەیەكی دیكەدا، دواپێشهاتی دۆسیەی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی دەخرێتە ڕوو.
