ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و دەربارەی پرسی گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا دەربارەی هەناردەكردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و هەروەها پێداچوونەوە بە سیستمی مۆڵەتی شۆفێری بڕیار دەدات.
بریار سەبەینێ چوار شەممە 3 ی ئەیلولی 2025 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی وهەفتانە بەڕێوەبچێت کە دوو تەوەر لەخۆدەگرێت :
تەوەری یەکەم / گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی هەناردی نەوت وداهاتی ناوخۆ بۆ ئەم تەوەرە کۆنوسی هاوبەشی هەردوولاو لێکتێگەیشتنەکان دەخرێنەڕوو.
تەوەری دووەم / پێداچونەوەیە بەسیستمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی نزیكەی مانگێكە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆنەبۆتەوە و دانووستانەكانی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و داهاتی ناوخۆ بەردەوامە و تا ئێستا ڕێككەوتنی كۆتایی ڕانەگەیەنراوە لەكاتێكدا، ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 66 كراوە و چارەەنووسی دوو مووچەی 7 و 8 و مووچەكانی دواتر بەو ڕێككەوتنەوە گرێدراوە.
