چوارشەممە. نیسان 8th, 2026

حەج و عومرەی کوردستان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

سەیرکراوە: (1.1K)

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت، دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی ناونووسینی حاجیان ئێستا دەستیان کردووە بە وردبینیکردن لە داواکارییەکان و تاوەکو ئێستا ٦٥٥٦ کەس نامەیان بۆ چووە و ئاگادار کراونەتەوە کە پێویستە زانیارییەکانیان راست بکەنەوە بەداخەوە تاوەکو ئێستا وەکو پێویست خەڵک نامەکانیان نەکردۆتەوە و زانیارییەکانیان ڕاست نەکردۆتەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان داوا لەو کەسانە دەکات، کە نامەیان پێگەیشتووە بەرێگەی نامەی مۆبایل یان وەتسئاپ یان ڤایبەر بە زووترین کات زانیارییەکانیان دروست بکەن و کەم کوڕی فۆرمەکانیان راست بکەنەوە چونکە ئەگەر بەم شێوەیە بمێننەوە ئەوا مافی بەشداریکردن لە تیروپشکی ناوی حاجیانیان نابێت .

هەر لە بەیاننامەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە ئێستادا خەریکی پرۆسەی وردبینکردنی ناوی حاجیان و لە کۆی ٥٩٣٨٩ فۆرم ٤٦٥٠٧ فۆرم بە تەواوی وردبیینیان بۆ کردووە و ئامادەن بۆ تیروپشک و لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی وردبینیکردنی فۆرمەکان بە کۆتایی دێت و دواتریش قوناغی بەراورد کاری ناوی حاجیان دەستپێدەکات و هەر کەسێک پێشووتر وەکوو هاووڵاتی حەجی کردبێت ئەوا مافی نابێت جارێکی دیکە حەج بکات و دەرفەتەکە بۆ هاووڵاتیانی دیکە دەبێت کە تاوەکوو ئێستا حەجیان نەکردووە ئەمەیش لەسەر بنەمای یەکسانی و پەیرەوکردنی دادپەروەری لە نێوان هەموو هاووڵاتیانی کوردستان بەبێ جیاوازی و بە ئەگەری زۆرەوە لەم مانگەدا تیروپشکی ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت.

شایانی باسە ئەوە بۆ یەکەمین جار لە کوردستان بە سیستمێکی دیجیتاڵی ناوی حاجیان تۆمار دەکرێت کە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی هات و ئەم هەنگاوەیش یەکێک بووە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی بۆ کەمکردنەوەی رووتین و ئەنجامدانی ئاسانکاری بۆ حاجیان و کە ئەم کارەیش بە پاڵپشتی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی د. پشتیوان صادق کراوە کە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەم کارەیە هەڵساون و کە سیستمەکە لە ڕووی کارکردنەوە لە سیستمی زۆر وڵاتان پێشکەوتووترە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 212 Today: 704 📊 Click Here