هەینی. ئازار 6th, 2026

حەماس؛ هیچ پێشنیازێکمان سەبارەت بە غەززە پێنەگەیشتووە

سەیرکراوە: (950)

بزووتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند؛ هیچ پێشنیازێکی نوێی سەبارەت بە غەززە لەلایەن نێوەندگیرەکانەوە پێنەگەیشتووە و جەختی لەسەر ئامادەیی خۆی کردەوە بۆ تاوتوێکردنی هەر پێشنیازێک کە لە نێوەندگیرەکانەوە پێی بگات.

بزووتنەوەکە، لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ، ڕایگەیاندووە؛ کە گفتوگۆکان وەستاون لەدوای هەوڵی شکستخواردووی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی بزووتنەوەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە پایتەختی قەتەر، لە دەوحە.

هاوکات حەماس، دوێنێ شەممە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “هائارێتس”ی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە سەبارەت بە وەرگرتنی پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، بۆ ئاشتی لە غەززە.

هائارێتس لەسەرچاوەکانەوە گواستبوویەوە کە حەماس بە شێوەیەکی بنەڕەتی ڕازی بووە لەسەر ئازادکردنی هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکان لە بەرامبەر ئازادکردنی سەدان زیندانی فەلەستینی و کشانەوەی وردە وردەی هێزەکانی ئیسرائیل بەپێی پلانی ترەمپ.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردبوو؛ پێشنیازەکە کۆتاییهێنان بە حوکمڕانی حەماسی لە غەززەدا لەخۆگرتبوو، هەروەها ڕەزامەندی ئیسرائیلی لەسەر لکاندن بە کەرتی غەززە یان دەرکردنی فەلەستینییە نیشتەجێبووەکانی.

بەرپرسێکی حەماسیش کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت بە “ڕۆیتەرز”ی وتووە، هیچ پلانێک بۆ بزووتنەوەکە پێشنیاز نەکراوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 2,061 📊 Click Here