پێنجشەممە. ئازار 19th, 2026

خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵ بۆ کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی کارا کرا

سەیرکراوە: (4)

وەزارەتی بازرگانی عێراق، رایگەیاند، خزمەتگوزاری زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ بۆ سەر کارتی بەشە خۆراکی ئەلیکترۆنی لە ژمارەیەک پارێزگا کارا کردووەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی رۆتین و قەرەباڵغی فەرمانگەکانی خۆراک گیراوەتە بەر.

تاڵیب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتەکە رایگەیاند: “خزمەتگوزارییەکە ئێستا لە لقەکانی خۆراک لە پارێزگاکانی، سەڵاحەدین، واست، میسان، زیقار، دهۆک، هەڵەبجە، بابل، دیوانییە، و موسەننا، لەگەڵ بەشێک لە لقەکانی بەغدا لە (سەدر، رەسافە، و سەید شوهەدا) بەردەستە”.

وەزارەتی بازرگانی جەختیکردەوە کە پلانێکی تۆکمەیان هەیە بۆ ئەوەی ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بگرێتەوە، بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ هاووڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە خێرایی و بە کوالێتییەکی بەرزتر.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 2,982 📊 Click Here