شەممە. نیسان 11th, 2026

خوێندنی باڵا ڕوونكردنەوە لەسەر زانكۆلاین دەدات

سەیرکراوە: (1.3K)

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کارکردن لەسەر ئەنجامەکانی زانکۆلاین بەردەوامە و کاتی ڕِاگەیاندنی ئەنجامەکان دیاری نەکراون.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، تا ئێستا کارکرن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچوانی 12ی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دیاری نەکراون.

وتیشی؛ لەکاتی تەواوبونی پرۆسەکە هەموولایەک لەسەر کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاگادار دەکەینەوە، بۆیە هەر هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، کە بڵاودەکرێتەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین دوورە لە راستییەوە.

وتەبێژی خوێندنی باڵا داوا لە دەرچووان دەكات، “بۆ وەرگرتنی هەواڵی ڕاست لەبارەی کاتی ڕِاگەیاندنی ئەنجامەکان چاویان لەسەر ماڵپەڕ و پەیجی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بێت”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 191 Today: 2,871 📊 Click Here