هەینی. ئازار 6th, 2026

“خۆتان بەدووربگرن لە بڕین و هەڵپاچینی درەختەکان لە پاییزدا”

سەیرکراوە: (1.1K)

بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیان، كە لە وەرزی پاییزدا درەختەكان هەڵنەپاچن و دەشڵێت: ئاگادارمان بكەن ڕێنماییتان دەكەن بۆ ئەو كارە.

بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە؛ لە وەرزی پاییزدا، درەختەکان لە قۆناغی متبوندان. بڕین و هەڵپاچینیان لەم کاتەدا دەبێتە هۆی لاوازبوونیان و کەمکردنەوەی توانایان بۆ بەرگەگرتنی سەرما و نەخۆشی.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەر کارێکی بڕین یان هەڵپاچین بۆ درەختەکانتان، تکایە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان ئاگادار بکەنەوە.

دەشڵێت: تیمەكانمان دەتوانن ڕێنماییتان بکەن لەسەر کات و شێوازی دروست بۆ ئەنجامدانی ئەم کارانە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 2,113 📊 Click Here