هەینی. ئازار 6th, 2026

خۆشۆردن بە ئاوی سارد هەندێک جار چارەسەرە

سەیرکراوە: (1.4K)

خۆشۆردن بە ئاوی گەرم و شلەتێن ڕەنگە دڵخوازی زۆربەمان بێت، ئەگەر دوشێکی سارد بکەین تەنانەت بۆ چەند خولەکیکیش بێت ئەوا ڕیگایەکی ئاسانە بۆ باشتربوون و چاکبوونەوەی خێرا لە جەستەدا.

شارۆن هام، دکتۆری پزیشکی، پزیشکی نەشتەرگەری ئێسک و پروسکی لە زانکۆی UCLA کە بڕوانامەی پسپۆڕی لاوەکی هەیە لە پزیشکی وەرزشیدا دەڵێت “دوشێکی سارد ڕێگەیەکی ئارامکەرەوەیە بۆ وەرزشوانان، یان ئەوانەی یاری لەشجوانی دەکەن، یان هەر کەسێک کە چێژ لە وەرزشکردن وەردەگرێت”.

بۆچی دوشێکی سارد یارمەتیدەرە؟

دوشێکی سارد چارەسەری سەرەکی نییە بۆ هیچ حاڵەتێکی تەندروستی و لێکۆڵینەوە یەکلاکەرەوەکان لەسەر چارەسەری سارد هێشتا سنووردارە. بەڵام تەقینەوەی خێرای ئاوی سارد ڕەنگە یارمەتیدەر بێت کاتێک بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکان.

بەرگری لەشت بەرز بکەرەوە لە بەرامبەر سەرمابوون

گۆڕینی دوش لە گەرمەوە بۆ دوشێکی سارد- تەنانەت بۆ تەنها چەند خولەکێکیش- لەوانەیە لە ڤایرۆسە سووڕاوەکان بتپارێزێت. شۆکی ئاوی سارد دەتوانێت خانەکانی خوێنی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن (لیکۆسایت) هان بدات، ئەمەش مەترسی دووبارەبوونەوەی هەوکردنت کەمدەکاتەوە. توێژینەوەیەک کە لە هۆڵەندا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی بۆ ماوەی ٣٠، ٦٠، یان ٩٠ چرکە دوشی ساردیان کردووە بەبەردەامی بۆ ماوەی زیاتر لە 80 ڕۆژ، گۆرانکاری لە ووەرگرتنی مۆڵەتی نەخۆشییان لە شوینی کارەکەیان ڕوویداوە،ا بەجۆرێک بە ڕێژەی ٢٩% لەگەڵ ئەو کەسانەی دوشی ساردیان نەکردووە کەمیکردووە.

بەرەنگاربوونەوەی خەمۆکی و باشترکردنی تەندروستی دەروونی

لێکۆڵینەوەکان لەسەر کاریگەرییەکانی چارەسەری ئاوی سارد لەسەر خەمۆکی هێشتا سنووردارن، بەڵام ئەنجامە ئومێدبەخشەکان نیشان دەدەن. یەکێک لە توێژینەوە کلینیکیەکان دەریخستووە کە ئەو بەشداربووانەی کە ڕۆژانەو بۆ ماوەی چەند مانگێک دوشێکی ساردیان کردووە، تووشی کەمبوونەوەی نیشانەکانی خەمۆکی بوون. توێژینەوەکانی تر ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاوی سارد ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی باری دەروونی و کەمکردنەوەی ئاستی دڵەڕاوکێ.

باشترکردنی سووڕی خوێن ئاوی سارد فشار دەخاتە سەر جەستە و ناچاری دەکات بچێتە “دۆخی مانەوە”، ئەمەش وا دەکات زیاتر کار بکات بۆ پاراستنی پلەی گەرمی ناوەکی. ئەمەش لە بەرامبەردا هاندەری زیادبوونی ڕۆیشتنی خوێن و سوڕی خوێن دەدات.

دکتۆر شارۆن هام لە نەخۆشخانەکانی UCLA ڕوونی دەکاتەوە: “زیادبوونی سوڕی خوێن یارمەتی دابەشکردنەوەی خوێن دەدات بۆ ئەو ناوچانەی کە پێویستیان بە چاکبوونەوە هەیە و ئەو کاتە کەمدەکاتەوە کە پێویستە بۆ چاکبوونەوەی ماسولکەکان دوای وەرزشکردن”.

بە تێپەڕبوونی کات ڕەنگە سیستەمی سووڕی خوێن کاراتر بێت لە گواستنەوەی خوێن بەناو لەشدا بە خێرایی کە ئەمەش سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە یان نەخۆشی شەکرەیان هەیە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 81 Today: 2,560 📊 Click Here