چوارشەممە. ئازار 11th, 2026

خۆڵ دەبارێت و پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

سەیرکراوە: (1.5K)

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەگەڵ کەمێک نزمبوونەوەی پلەی گەرمادا، تۆزێکی سووک هەندێک ناوچەی هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بوونى تۆزێکى سووک لە ناوچەکانى باشوورى ڕۆژئاواى هەرێم.

ڕوونیشیکردەوە کە گەرمای ئەمڕۆ بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنی 1-2 پلە دادەبەزێت.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

هەولێر : 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی

سۆران : 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان 41 پلەی سیلیزی

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 16 Today: 60 📊 Click Here