یەکشەممە. کانونی یەکەم 7th, 2025

دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت

سەیرکراوە: (619)

دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و لیستی مووچەی مانگی 10ش لە بەغدایە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن؛ دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش.

لەمەودوا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی هاتنی مووچەی مانگی 10 دەکەن و ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووش وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لیستی مووچەی ڕادەستی بەغدا کردووە.

بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێرو بەغدا، حکومەتی عێراق لە دوای وەرگرتنی 120 ملیار دیانری داهاتی نانەوتی، دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچە دەکات.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 2,919 📊 Click Here