هەینی. ئازار 6th, 2026

دارایی هەرێم بڕیاری خەرج كردنی جیاوازی مووچە و دەرماڵەی دەركرد

سەیرکراوە: (1.1K)

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا جیاوازی مووچە و دەرماڵە بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج بکات، کە شیاوبوون لە کۆتا مانگی ساڵی رابردوو بۆیان خەرج بکرێت، بەڵام بەهۆی خەرجنەکردنی مووچەی ئەو مانگەوە پێیان نەدراوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 9ـی ئەیلول بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، نووسراوێک ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە و داوای بەستنی جیاوازی مووچە و دەرماڵەی بەشێک لە فەرمانبەران کراوە.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی، كە میدیای یەكێتی بڵاویكردۆتەوە هاتووە، “سەبارەت بە جیاوازی مووچە و دەرماڵەکانی فەرمانبەران کە پێویست بووە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 بۆیان خەرج بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی مووچەی ئەو مانگە دابەش نەکراوە، ئەو جیاوازی مووچە و دەرماڵانەش دابەش نەکراوە، بۆیە داوادەکەن لەسەر بودجەی ساڵی 2025 بۆیان خەرج بکرێتەوە”.

مانگانە بەشێک لە فەرمانبەران بەگوێرەی خزمەت و پلەی وەزیفییان شیاوی پێدانی سەرمووچە و زیادکردنی مووچەی بنەڕەتین و خەرج کردنی جیاوازی مووچەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی مووچەی کۆتا مانگی ساڵی 2024 دابەشنەکرا، هەر فەرمانبەرێک لەو مانگە شایستەی سەرمووچە و خەرجکردنی دەرماڵەی نوێ و جیاوازیی مووچەبێت بۆی خەرج نەکراوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,490 📊 Click Here