سەیرکراوە: (1.6K)
کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ڕێی مووشەکەوە ئەنجامدراوە و کۆگایەکی عەمبارکردنی غازی شلی کردووەتە ئامانج.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای دانەغاز ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە نزیک چەمچەماڵ بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە هێرشەکە بە مووشەک ئەنجام دراوە و کۆگایەکی عەمبارکردنی شلەمەنی لە کێڵگەکە پێکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
کۆمپانیای دانەغاز ڕاشیگەیاند، پڕۆسەی بەرهەمهێنانی غاز بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بە تەواوی ڕاگیراوە.
بە هۆی هێرشەکەی سەر کۆرمۆرەوە بەرهەمهێنانی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیراوە و لە دوێنێ شەوەوە 80٪ی کارەبای هەرێمی کوردستان کوژاوەتەوە.
