سەیرکراوە: (1.5K)
بە پێی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی ڕابردووتر زیادی کردووە.
ماڵپەڕی (شەفافیەت) کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی دەکات و داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاودەکاتەوە، داهاتی یەك هەفتەی لە ڕۆژی 4 ی 10ی 2025 تاوەکو 10ی 10ی 2025 خستەڕوو .
بەپێی (شەفافیەت) داهاتی ئەو شوێنانە بڕی 20 ملیار و 612 ملیۆن و 772 هەزار و 979 دینار بووە، بەجۆرێک كە %88ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %12ـیشی بەشێوەی چەكە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی 19 ملیار و 333 دینار بووە بەراورد بە هەفتەی پێشوو زیاتر لە ملیارێک زیادی کردووە.
