شەممە. ئازار 28th, 2026

داهاتی نانەوتی سلێمانی 11 ملیار دینار کەمی کرد

سەیرکراوە: (1.6K)

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 4ی 10ی 2025 تا 10ی 10ی 2025، بڕی نۆ ملیار و 264 ملیۆن و 789 هەزار و 294 دینار بووە، لەکاتێکدا هەفتەی ڕابردوو تر داهاتەکە 20 ملیار دینار زیاتر بوو.

ماڵپەری (شەفافیەت) بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، کە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم سەرپەرشتی دەکات، تیایدا داهاتی یەك هەفتەی ڕاگەیاندووە، کە بڕی نۆ ملیار و 264 ملیۆن و 789 هەزار و294 دینار بووە، بەجۆرێك 89%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 11%ی بەشێوەی چەكە.

هاوکات هەر بەپێی داتاکانی ئەو ماڵپەرە، داهاتی هەفتەی ڕابردووتری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین بڕی 20 ملیار و 612 ملیۆن و 772 هەزار و 979 دینار بووە، بەجۆرێک كە %88ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %12ـیشی بەشێوەی چەكە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 66 Today: 2,856 📊 Click Here