دوای دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەپێی چەندین ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی تایبەتمەند لە بەدواداچوونی دراوەکان، بەهای دراوی ئێرانی ئەمڕۆ یەکشەممە بەرامبەر دۆلار بۆ نزمترین ئاستی دابەزی .
بەپێی نرخی نافەرمی بازاڕی ڕەش، دۆلار بە نزیکەی 1.12 ملیۆن ڕیاڵی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرا، بەپێی ماڵپەڕە سەرەکییەکانی بونباست و ئالان چاند.
پێش ئەوەی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا “میکانیزمی کارلێک” بخەنە کار، نرخی یەک دۆلار کەمێک زیاتر لە یەک ملیۆن ڕیاڵی ئێرانی بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئێران سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئیدانە کرد دوای 10 ساڵ لە هەڵگرتنیان، پاش شکستی وتووێژەکانی نێوان تاران و هێزە ڕۆژئاواییەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی تاران.
سزا توندەکان دوێنێ شەممە دوای شکستی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان دووبارە سەپێنرانەوە، بەڵام ئەوروپییەکان و ئەمریکییەکان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەمە بە واتای کۆتایی هاتنی دیپلۆماسی نایەت.
سزاکانی قەدەغەکردنی مامەڵە پەیوەندیدارەکان بە بەرنامەکانی ئەتۆمی و مووشەکی ئێرانی، لەگەڵ ڕێوشوێنی دیکە، بە شێوەیەکی خۆکارانە کاتژمێر 8ی ئێوارە بە کاتی نیویۆرک لە دوێنێ شەممەدا، دوای 10 ساڵ لە هەڵگرتنیان، چوونە بواری جێبەجێکردنەوە و چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری فراوانتریان لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە هەبێت.
بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەبێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی تاران لەگەڵ پایتەختە ڕۆژئاواییەکان کە لەگەڵ ئیسرائیل گومانیان هەیە، لە هەوڵی تاران بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی.
ئێران بە توندی ئەمە ڕەتدەکاتەوە و جەخت لە مافی خۆی دەکاتەوە لە بوونی وزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی شارستانی.
