سەیرکراوە: (1.5K)
شارەزایەكی كەشناسی باس لە گەڕانەوەی شەپۆلێكی گەرمای كورت خایەن بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم دەكات و دەڵێت: دواین شەپۆلی گەرمایە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لە سبەینێ ڕۆژی شەممە شەپۆلێکی گەرما ڕوودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، لە چەند کاتژمێرێکی ڕۆژدا بە گشتی لە هەرێمی کوردستان گەرمای بێزارکەر دەبێت ، ئەو شەپۆلە گەرمایە کاتیەو گەر گۆڕانکاری ڕوونەدات دواین شەپۆلی گەرمایە.
ڕوونیشی كردەوە، لە 8ی مانگ بە دواوە چاوەڕێی یەکەم باران بارین دەبین بۆ ئەوەی تەواو کۆتایی بەو گەرمایە بێت و لە ڕۆژیشدا فێنکی تەواو و سەرما دەست پێبکات.
