سەیرکراوە: (18)
دابەشکردنی غازی ماڵان لە سلێمانی ئاساییبووەتەوە و ئەو بریکارانەی گرانفرۆشییان کردووە پسووڵەی سەرپێچییان بۆ کراوە.
عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، دابەشکردنی غاز لە سلێمانی بەڕێژەی %70 ئاسایبووەتەوە و سبەینێ لەگەڵ دەستبەکاربوونەوەی 15 کارگەی دیکە، ڕێژەکە دەبێتە %90.
ئاماژەی بەوەشدا، هیچ قەیرانێکی کەمیی غاز لە شارەکە نەماوە و تەنیا ئەمڕۆ 235 بارهەڵگری پڕ لە بتڵە غاز براونەتە گەڕەکەکان و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێن.
سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی وتیشی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ سەرهەڵدانی کەمیی غازی ماڵان، 185 بریکار، بە نرخێکی گرانتر غازیان بە هاووڵاتییان فرۆشتووە، پسووڵەی سەرپێچییان بۆ کراوە.
