یەکشەممە. ئازار 8th, 2026

“دەخوازین برەو بە پەیوەندییەکانمان بدەین”

سەیرکراوە: (895)

هەرێمی کوردستان و ئێران خواستی دوولایەنە بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان دووپات دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازي له محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئێران له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 184 Today: 812 📊 Click Here