دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی، كه گوایه له رۆژی ده‌نگدانی گشتیدا له به‌یانی سێ شه‌ممه 11-11 ئینترنێت ڕاده‌گیرێت له عێراقدا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، هیچ گرفتێك له خزمه‌تگوزاریی ئینترنێدا نابێت.
دیلان ره‌شاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێن، به‌یانی سێ شه‌ممه له رۆژی ده‌نگدانی گشتیی خزمه‌تگوزاری ئینترنێت ڕاده‌گیرێت.
ده‌شڵێت: به هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین، كه هیچ گرفتێك له دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ئینترنێت نیه بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشداوە، هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و له حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه دووپاتییان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه له ده‌نگدانی گشتیدا، خزمه‌تگوزاری ئینترنێت به ته‌واوی له به‌یانی زووه‌وه به‌رده‌ست ده‌بێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن وتیشی، “هیچ هۆكارێك نییه بۆ راگرتنی ئینترنێت له رۆژی ده‌نگدانی گشتیدا و هیچ نووسراوێك یان ئاماژه‌یه‌كی وامان بۆ نه‌هاتووه نه له كۆمسیۆن نه له سه‌رووی خۆمان وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران”.
ئاشكراشی كرد، خزمه‌تگوزاریی ئینترنێت بۆ هه‌موو بنكه‌كان و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان دابین كراوه.
