هەینی. نیسان 3rd, 2026

دەست بە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەکرێت

سەیرکراوە: (1.6K)

جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئامادەکاریدان بۆ پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە سنوورییەکان و کوێستانییەکان و دواتر بۆ ناو شاری سلێمانی.

چەند ڕۆژێکە دابەشکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەسەر هاووڵاتییان دەستیپێکردووە و دوێنێ شەممە، لە شارەدێی تەوێڵەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، دەست بە دابەشکردنی نەوتەکە کرا، کە بۆ هەر 200 لیترێک نەوت 104 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بە میدیای یەکێتی وتووە: لە ئامادەکاریدان بۆ پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە سنوورییەکان و کوێستانییەکان.

باسی لەوەشکردووە: بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەکەن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 172 Today: 1,076 📊 Click Here