سەیرکراوە: (1.1K)
خەڵک – AA ئەمڕۆ یەکشەممە، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد.
لە چوارچێوەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقدا، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە 11ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی دووەم، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت کە ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان و ئاوارە ناوخۆییەکان دەگرێتەوە، لە سەرتاسەری عێڕاق بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، 21 ملیۆن و و 404 ھەزار و 291 دەنگدەری تۆمارکراو ھەیە، و لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت یەک ملیۆن و 313 ھەزار و 980 دەنگدەری تایبەت و 26 ھەزار و 538 ئاوارەی ناوخۆیی دەنگ دەدەن.
ھەرێمی کوردستان کە دابەشکراوە بەسەر سێ بازنە و ھەریەک لە ھەولێر بازنەیەک و دھۆک بازنەیەک، ھەروەھا سلێمانی و ھەڵەبجەش وەک یەک بازنە ھەژمارکراوە.
