ئەیوب ئەورەحمان
خراپترین دۆخی ژیانی مرۆڤ ئەوەیە کە ناچار بێت لە ژێر چەپۆکی دەسەڵاتێکی ستەمکاردا ژیان بەسەر ببات، دەسەڵاتێک کە تەنها خۆی و بەرژەوەندی بنەمالە و حیزبی لەلا قبوڵ بێت و ڕای جیاواز بە دوژمنکاری و هەوڵی لابردنی عەرشی خۆی دابنێت. کارەسات لەوەدایە دوای سێ دەیە لەم جۆرە حوکمڕانییە، دۆخەکە بەرەو باشتر نەچووە.
حوکمڕانی و یاسا و کلتوری “بەعس”ی نوێ
ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەی سەوز کە لە ژێر دەسەڵاتی یەکیتی دایە بە تایبەت سلێمانی گیرانی (لاهور شیخ جەنگی و شاسوار عەبدولواحید)، و شەرەکەی هۆتیڵ لالەزار کە بووە هۆی کوژران و سوتانی جەندین کەس وە لە ڕابردویش کە جەندانی دیکەیان کوشتوە نمونە ڕۆژنامەنووس(کاوە گەرمیانی)؛ وە زۆنی زەرد کە لەژێر دەسەڵاتی پارتیدایە بە تایبەت هەولێر و دهۆک .کە لە ماوەی ڕابردوودا جەندان حاڵەتی تیرۆر کراوە وەک ڕۆژنامەنووسان (سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە) کوشتی مامۆستا (جیهان) وە گرتنی ڕۆژنامەنووس (شیروان شیروانی)باشترین بەڵگەن بۆ ئەوەی کە ئێمە لەبەردەم کلتورێکی نوێی “بەعس”داین کە هچ ئازادیەکی ڕادەربڕین و ژیان تیدا سەلامەت نییە لە سایەی حوکمڕانی جوت بنەماڵەی یەکیتی و پارتیەوە،
وە بەکارهێنانی هێزی چەکداری حیزبی لەناو شار و هەڵکوتانەسەر ماڵ و بارەگاکان، بەڵگەی داڕمانی گەورەی کۆمەڵگای مەدەنییە بە دەست یەکیتی و پارتی وە . ئەمە تەنها شکستی سیاسی نییە، بەڵکو نەمانی هێزی نیشتیمانیە کە هیز ئیستا لای یەکیتی و پارتیە.
دادگا و پەرلەمان، زانکۆکان و میدیاکان، وەک دامەزراوەی سەربەخۆ کار ناکەن. بەڵکو لەوپەڕی حاڵەتدا، وەک پێکهاتەیەکی ملکەچی حیزبی دەردەکەون، کە بڕیارەکانیان تەنها تا ئەو سنوورە بڕ دەکات کە حیزب لێی نیگەران نەبێت.
میدیاکانی سەر بە دەسەڵاتی یەکیتی و پارتی ، ستەمکار بە “ڕزگارکەر”، “باوکی ئازا و خۆشەویستی گەل” وێنا دەکەن. خیانەت و دزی بە بەرژەوەندی نیشتمان دەڕازێننەوە، و داواکردنی هەنگاوی چاکسازی بە خیا نەت هەژماردەکەن.
وە ڕویکی ناشرینی دیکەیان بەکار هێنانی پیاوانی ئایینیە کە وا بە خەڵک بڵێن هەرکەس دژی ستەمکار بێت، دژی دین و پێغەمبەرە.
لە کۆتاییدا، ئەمە ژیانی ڕۆژانەی زۆرینەی بێدەنگی گەلە، کە لەسایەی بەردەوامی ئەم دوو حیزبە، ئایندەیەکی پڕ لە ڕەش بینی چاوەڕێیان دەکات.
تێڕوانینێکی فراوانتر: لە بێئومێدی گەنجانەوە تا
ئەو شێوازە لە حوکمڕانی کە باس دەکرێت.کوشتنی خەونەکانی گەنج و داهاتوویانە
کاتێک سیستمێکی سیاسی و ئابووری بەم شێوەیە گەندەڵ و قۆرخکار دەبێت، یەکەم قوربانییەکانی گەنجان و وزەی کۆمەڵگا دەبن:
کاتێک سامانی گشتی لەلایەن “دوو جووتە حیزبی یکیتی و پارتی “ەوە دەدزرێت، هیچ بودجە و پلانێک بۆ پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنان و دامەزراندنی هەلی کار بۆ گەنجان نامێنێتەوە. بێکاریی گەنجان تەنیا کێشەی بژێوی نییە، بەڵکو کوشتنی بەهرە و بڕوانامە و داهێنانە.
کە وا لە گەنج دەکات هەستکردن بەوەی کە ژیانێکی شایستە و پێشکەوتن تەنها لە ڕێگەی “دڵسۆزی بۆ بنەماڵە” یان “هەڵهاتن لە وڵات”ەوە دەست دەکەوێت، دەبێتە هۆی کۆچی بەکۆمەڵی گەنجان. ئەمەش بەتاڵکردنی وڵاتە لە مێشکی بەرهەمهێنەر و ڕادەستکردنی داهاتوو بە سیستەمێکی ڕاوەستاو.
دروستکردنی “گەنجانی بێدەنگ”: ئەو گەنجانەی دەمێننەوە، بە ناچاری، فێری کلتوری ماستاوکردن و گوێڕایەڵی دەکرێن بۆ ئەوەی پشکێکی بچووک لەو سامانە دابەشکراوەیان بەربکەوێت. ئەمەش ڕۆحی شۆڕشگێڕی و پرسیارکردن لەناو توێژی گەنجدا دەکوژێت.
