هەینی. نیسان 3rd, 2026

دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەم ناوچەیە دەبیسترێت

سەیرکراوە: (1.1K)

بەڕێوەبەری شارەدێی هێرۆ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین هاووڵاتییانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ لە سنووری دەروازەی کێلێ دەنگی چەند تەقینەوەیەک دەبیسترێت، پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات.

موحسین حسێن عەلی، بەڕێوەبەری شارەدێی هێرۆ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرێن ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە ڕێگای سەرەكی دەروازەی كێلێ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەلایەن تیمی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی ڕاپەڕین ئەو بەردانەی هاتونە سەر ڕێگای سەرەكی دەروازەی كێلێ دەیان تەقێننەوە.

دەشڵێت: بۆ ئەومەبەستە هاووڵاتیان لە سنووری پشدەرو گوندەکانی ئاگاداردەکەنەوە کە گوێبیستی دەنگی تەقینەیەک بوون تووشی ترس و دڵەڕاوکێ نەبن و ئاگاداربن لە هۆکاری دەنگی تەقینەوەکە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 172 Today: 1,076 📊 Click Here