سەیرکراوە: (1.4K)
ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا سبەینێ سێ شەممە 30ی ئەیلول دەست بە ساڵی نوێی خوێندنی (2025- 2026) بكات.
ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، ڕۆژی 24ی ئەیلول كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداوە و لەو كۆبوونەوەیەدا ڕۆژی (٢٠٢٥/٩/٣٠)ی وەك یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دەستنیشان كرا.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە پڕۆسەی خوێندن لە كەرتی پەروەردە لە 21ی ئەیلول دەستی پێكرد.
