هەینی. ئازار 6th, 2026

زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی نۆ

سەیرکراوە: (1.0K)

بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا، کاتژمێر 06:45 خولەک قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە، لەبارەی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی کوردستان پرسیاری لێ کردووە. بەرپرسەکە وتی: “تەیف سامی پێی وتم، خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ کێشەی نەماوە، هەوڵدەدەم ئەمشەو تا بەیانی ڕێکار و نووسراوەکان تەواو بکەم”.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەردەوام لەگەڵ تەیف سامی لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی سبەی پێنجشەممە پارە بگاتە هەرێمی کوردستان، چونکە کات نەماوە.”

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 181 Today: 677 📊 Click Here